ئێران: پشت بە داھاتی نەوت نابەستین

سێیەمین بوودجەیە لە وڵاتەكە كە لە ژێر سزا و فشارە ئابوورییەكانی ئەمەریكا دابندرێت

K24 - ھەولێر

ئێران رایدەگەینێت، لە بودجەی گشتی ساڵی داھاتوودا پشت بە نەوت نابەستێت.

رێكخراوی پلاندانان و بوودجە لە ئێران رایگەیاندووە، بوودجەی گشتی ساڵی نوێی ئێران كە لە 21ی ئادار دەستپێدەكات، لە مێژووی ئێراندا بە یەكێك لەو بوودجانە دادەندرێت، كە لەسەر بنەمای پشت بەستن بە نەوت داناندرێت.

ئاماژەی بەوەشداوە، ئەوە سێیەمین بوودجەیە لە وڵاتەكە كە لە ژێر سزا و فشارە ئابوورییەكانی ئەمەریكا دابندرێت. ئەمەریكا لە دوورەوە چاودێری كاریگەرییە نەرێنییەكان دەكات كە بەھۆی سزاكانییەوە دووچاری ئێران بووەتەوە.

جەختیشی كردەوە، بەرامبەر بە فشارەكانی ئەمەریكا ناوەستن و بوودجەی ئەمساڵ تەنیا بەرێژەی 8.5% پشت بە سەرچاوە نەوتییەكان دەبەستێت.