ته‌ندروستی به‌ریتانیا: 13 حاڵه‌تی تووشبوو هه‌یه و قوتابخانه‌كان داناخه‌ین
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی به‌ریتانیا بڵاویكرده‌وه، (13) حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا له وڵاته‌كه‌یدا تۆمار كراوون.
"مات هانكۆك" وه‌زیری ته‌ندروستی به‌ریتانیا رایگه‌یاند، حكومه‌ت پلانێكی روونی هه‌یه بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا و رێگرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ی.
وه‌زیری ته‌ندروستی له به‌رده‌م ئه‌نجوومه‌نی گشتی وڵاته‌كه‌یدا، به دووری نه‌زانی حاڵه‌تی دیكه‌ی تووشبوون به‌و ڤایرۆسه تۆمار بكرێن.
گوتیشی: پێویست به داخستنی قوتابخانه‌كان ناكات، چونكه پشكنین بۆ قوتابیان ده‌كرێت.