به‌شیر حه‌داد هۆكاری دواخستنی كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق ئاشكرا ده‌كات
K24- به‌غدا:
كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق بۆ رۆژی شه‌ممه دواخرا و په‌رله‌مانتارێكیش رایده‌گه‌یه‌نێت، لایه‌نه شیعه‌كان له نێو خۆشیاندا هه‌ڵوێستی جیاوازیان له باره‌ی ده‌نگدان به حكومه‌ته‌كه‌ی عه‌للاوی هه‌یه و جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانیش جه‌خت ده‌كاته‌وه، هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه ده‌مانزانی عه‌للاوی ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه‌ی تێدا نییه كه بتوانێت چاره‌سه‌ری دۆخه‌كه بكات.
له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ كوردستان 24، بەشیر حەداد، جێگری سەرۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق راگەیاند، بەھۆی تەواو نەبوونی نیسابی یاسایی، نەتواندرا دەنگ بە كابینەی محەمەد عەللاوی بدرێت.
هه‌روه‌ها گوتی: ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له په‌رله‌مان روویدا، چاوه‌ڕوانكراو بوو، چونكه وه‌ك ئاماژه‌ی پێدا، لایەنەكانیش ھەموویان ھاوڕا نەبوون لەسەر پێكھاتە و كارنامەی كابینەی نوێی حكومەتی عێراق، بۆیە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ رۆژی شەممە دواخراوه.
هه‌روه‌ها گوتی: له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه لایه‌نه شیعه‌كان داوای ده‌ستپێشخه‌ری دیكه ده‌كه‌ن، له پێناو متمانه‌دان به حكومه‌ته‌كه‌ی عه‌للاوی.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه جوان ئیحسان، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، تا ئێستا محەمەد ته‌وفیق عەللاوی وەڵامێكی روونی لایەنەكانی نەداوەتەوە و بەشێك لە شیعەكانیش نیگەرانن و بڕیاری لانەیە سیاسییە كوردستانییەكانیش ئەوەیە، به‌یه‌كه‌وه یەكھەڵوێست بن لەسەر ئەوەی كە ئایا متمانە بە كابینەی نوێ دەدەن یاخود نا.
H.B