توركیا دەرگای بۆ پەنابەران كردەوە

"پەنابەران دەتوانن لە توركیاوە بچنە ئەوروپا"
kurdistan24.net

K24 - ھەولێر

حكومەتی توركیا دەرگای كردەوە بۆ ئەو پەنابەرانەی لە وڵاتەكەی بەرەو ئەوروپا كۆچ دەكەن.

پەیامنێری كوردستان24 لە ئنقەرە رایگەیاند، دوای ئەوەی توركیا بڕیاریدا دەرگا بە رووی ئەو كۆچبەرانەدا بكاتەوە كە لەوێوە دەچنە ئەوروپا بە سەدان پەنابەر لە سنوورەكانی توركیاوە بەرەو ئەوروپا بەڕێكەوتن.

بەرپرسێكی توركیا بە ۆاژانسی فرانس پرێسی راگەیاند: "چیدیكە رێڕەوی ئەوروپا بە رووی پەنابەران داناخەین".

گوتیشی: "پەنابەران دەتوانن لە توركیاوە بچنە ئەوروپا".

ئەو بڕیارەی توركیا لە كۆبوونەوەی ئێوارەی دوێنێی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی تورکیا بە سەرۆکایەتی رەجەب تەیب ئەردۆغان دراوە، وەك كاردانەوەیەك بەرامبەر بە ھێرشەكانی رووسیا و سووریا بۆ سەر ھێزەكانیان لە ئیدلب. كە ئێستا ھەزاران پەنابەری سووریا لە توركیا نیشتەجێن.

وەزارەتی دەرەوەی توركیا لە راگەیەندراوێكدا پاڵپشتی خۆی بۆ توركیا راگەیاند و بڕیاریشە سەبارەت بەو گرژییانەی كە لەنێوان توركیا و رووسیا ھاتوونەتە ئاراوە، ئەمڕۆ پەیوەندی تەلەفۆنی لەنێوان ترەمپ و ئەردۆغان ئەنجامبدرێت.