پاكستان ئاسمانی به رووی ئێران‌دا داخست
K24 – هه‌ولێر:
حكومه‌تی پاكستان بڕیاریدا سه‌رجه‌م گه‌شته ئاسمانییه‌كانی بۆ ئێران و له ئێرانه‌وه بۆ وڵاته‌كه‌ی هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه.
گوته‌بێژی ئیداره‌ی فڕۆكه‌وانی مه‌ده‌نی پاكستان، عه‌بدولستار خوخار، ئه‌مڕۆ هه‌ینی به ئاژانسی هه‌واڵده‌ری فه‌ره‌نسی "فرانس پرێس"ی راگه‌یاند، سه‌رجه‌م گه‌شته ئاسمانییه‌كان له‌گه‌ڵ ئێران راگیران.
ئه‌م بڕیاره دوای ئه‌وه هات، كه له پاكستان دوو حاڵه‌تی تووشبوو به ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆمار كرا. كه هه‌ردووكیان له ئێرانه‌وه گه‌ڕابوونه‌وه پاكستان.
پێشتر حكومه‌تی پاكستان رێگه‌ی وشكانی به رووی ئێران‌دا داخستبوو. ئه‌مه له كاتێكدایه تا ئێستا پاكستان رێگه‌ی به رووی چیندا دانه‌خستووه و گه‌شته ئاسمانییه‌كانیشی بۆ زێدی كۆرۆنا هه‌ڵنه‌وه‌شاندووه‌ته‌وه.
فرانس پرێس بڵاویكردووه‌ته‌وه، له شاری كه‌راچی پاكستان پشكنین بۆ هه‌زار و 500 كه‌س كراوه، كه به‌م دواییه له ئێرانه‌وه گه‌ڕاونه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها 270 كه‌سیش له پارێزگای بلوجستانی باشووری خۆرئاوای پاكستان، كه هاوسنووره له‌گه‌ڵ ئێران خراونه‌ته ژێر چاودێری پزیشكییه‌وه و له خه‌ڵك جیا كراونه‌ته‌وه.