"ئێران ھەوڵی بەقاچاغبردنی نەوت لە عێراق دەدات"

ئێران سزاكانی ئەمریكا پشتگوێدەخات و نەوتی عێراق بە قاچاغ دەبات

K24 - ھەولێر

ئێران بێ گوێدانە سزاكانی ئەمەریكا ھەوڵی بە قاچاغبردنی نەوت لە بەندەرەكانی عێراق دەدات.

بەگوێرەی راپۆرتێكی ماڵپەڕی لویدز لیست ئینتلیگنس كە تایبەتە بە مامەڵە دەریاییەكان، ئێران ھەموو ھەوڵێكی خۆی داوە بۆ ئەوەی سزاكانی ئەمەریكا بخاتە لاوە و نەوت بە قاچاغ ببات، ئەویش لە رێگەی بەكارھێنانی چەندین رێكاری نایاسایی و بەڵگەی ساختە لە بەندەری خۆر ئەلزوبەیرەوە كە دەكەوێتە پارێزگای بەسرەی عێراق.

لە راپۆڕتەكەدا ھاتووە، ئێران لە سەرەتای ئەمساڵ توانیویەتی 2 ملیۆن و 100 ھەزار تۆن نەوت لەو ناوچەیە كە نزیكە لەو بەندەرەی كە ناوی لێنراوە ئۆف پۆرت لیمیت، بار بكات، ئەوەش دوو ھێندەی ئەو بڕەیە كە لەھەمان ماوەی ساڵی 2019 باریكردووە.