رووسیا: چیدیكه ده‌سته‌به‌ری سه‌لامه‌تی فڕۆكه‌ی توركیا له ئاسمانی سووریا ناكه‌ین
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی سه‌نته‌ری ئاشته‌وایی رووسیا له سووریا، ئولیگ گوراڤلۆڤ، رایگه‌یاند، چیدیكه رووسیا ده‌سته‌به‌ری سه‌لامه‌تی فڕۆكه‌ی توركیا له ئاسمانی سووریا ناكات.
ئه‌مڕۆ سوپای سووریا رایگه‌یاند، ئاسمانی وڵاته‌كه‌یان به رووی فڕۆكه‌كانی توركیا داده‌خه‌ن و هه‌ر فڕۆكه‌یه‌كی توركیا ئاسمانی سووریا ببه‌زێنێت وه‌ك فڕۆكه‌ی دوژمن مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت.
له‌و باره‌یه‌وه گوراڤلۆڤ گوتیشی: له‌و ره‌وشه‌دا، فه‌رمانده‌یی سه‌ربازی رووسیا له سووریا ناتوانێت ده‌سته‌به‌ری سه‌لامه‌تی گه‌شتی فڕۆكه‌كانی توركیا له ئاسمانی سووریا بكات.