تورکیا 19 سەربازی سوپای سووریای کوشت

جەنگی تورکیا و سووریا بەردەوامە

K24 – هه‌ولێر:

روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکیا، 19 سەربازی سوپای سووریای لە ئیدلب کوشتووە.

فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکەی تورکیا کاروانێکی سەربازیی سوپای سووریای لە ناوچەی جەبەل ئەلزاویە کردووەتەوە ئامانج، چەند کاتژمێرێک پێش ئەم هێرشە، تورکیا دوو فڕۆکەی جەنگی سووریای خستبووەوە خوارەوە.

هەفتەی رابردووش، 34 سەربازی تورکیا لە ئیدلب لە بۆردومانی سوپای سووریا کوژران.

ناکۆکی نێوان هەردوو وڵات لەناو خاکی سووریا زیاتر بووە و هەردوولاش چاویان لە رووسیایە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانیان، دەنا ئەگەری هەڵگیرسانی جەنگی تەواوەتی لە نێوان هەردوو وڵات هەیە.

Reuters