فڕۆکەیەکی جەنگی تورکیا فڕۆکەیەکی سووریای خستەخوارەوە
K24 – ههولێر:
روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، فڕۆکەیەکی جەنگی سووریا لە لایەن فڕۆکەیەکی جەنگی تورکیا لە ئیدلب خرایە خوارەوە.
ئاشکراشیکردووە، فڕۆکەکانی تورکیا لە جۆری ئێف-16ی ئەمەریکی بوون، بەڵام چارەنووسی فڕۆکەوانەکە نازانرێت.
میدیای فەرمی حکومەتی سووریا لای خۆیەوە هەواڵەکەی پشتڕاستکردەوە و دەڵێت، فڕۆکەیەکی دیکەیان کراوەتە ئامانج دوای ئەوەی رۆژی یەکشەممە دوو فڕۆکەیان خرانە خوارەوە.
جەنگی نێوان تورکیا و سووریا لەسەر ئیدلب بەردەوامە و تورکیا رەتی دەکاتەوە ئۆپەراسیۆنەکانی رابگرێت تا ئەو کاتەی سوپاکەی بەشار ئەسەد دەچێتە دەرەوەی ئیدلب و هێرشەکانی دەوەستێنێت.
AFP