كڵۆپ به لێدوانێك هانده‌رانی شۆك ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
یۆرگن كلۆپ راهێنه‌ری لیڤه‌رپوول له باره‌ی یارییه‌كه‌ی سبه‌ی له جامی فا پێشبینی بردنه‌وه‌ی چێڵسی ده‌كات، ده‌شڵێت: پێكه‌نینم به‌و كه‌سانه دێت كه باس له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی پرێمه‌رلیگ ده‌كه‌ن به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا.
له قۆناخی پێنجه‌می جامی فا، سبه‌ی سێشه‌ممه له كاتژمێر 10:45 خوله‌كی شه‌و، له یاریگه‌ی ستامفۆرد بریج له له‌نده‌ن چێڵسی میوانداریی لیڤه‌رپوول ده‌كات.
یۆرگن كڵۆپ راهێنه‌ری لیڤه‌رپوول له پرێس كۆنفرانسێك له باره‌ی رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی چێڵسی گوتی: شكسته‌كه‌مان به‌رامبه‌ر واتفۆرد هیچ له پێكهاته و دۆخی تیپه‌كه‌م ناگۆڕێت، بۆ ئه‌م یارییه‌ش پێشبینی بردنه‌وه‌ی چێڵسی ده‌كه‌م، چونكه یارییه‌كه له نێو یاریگه‌ی ئه‌وان ده‌كرێت، هه‌ڵبه‌ت یارییه‌كه‌ش له نێوان دوو تیپی گه‌وره‌یه و تیپی به‌رامبه‌رمان هاوشێوه‌ی ئێمه له بردنه‌وه نزیكن.
كڵۆپ ده‌شڵێت: له باره‌ی یارییه‌كه‌ی سبه‌ی هیچ هه‌ست به فشار ناكه‌م، هانده‌ران و یاریزانانی لیڤه‌رپوول ڕاهاتوون له هیچ شتێك نه‌ترسێن، ته‌نانه‌ت له ڤایرۆسی كۆرۆناش ناترسێن.
له باره‌ی ئه‌گه‌ری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی خول و پاڵه‌وانێتییه‌كان به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا، كلۆپ گوتی: ئه‌وه‌ی ئێستا ئێمه بیری لێ ده‌كه‌ینه‌وه ته‌نیا بڕینی قۆناخی ئێستای جامی فا و چامپیۆنزلیگه، هه‌رگیزیش گوێ به‌و چیرۆك و بابه‌تانه ناده‌م كه له باره‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌گوترێت.
له باره‌ی فرانك لامپارد، راهێنه‌ری لیڤه‌رپوول ده‌ڵێت: لامپارد كاری گه‌وره و سه‌رسوڕهێنه‌ری بۆ بنیاتنانه‌وه‌ی پێكهاته‌ی لیڤه‌رپوول كردووه و ده‌ستخۆشی لێ ده‌كه‌م.
كلۆپ ڕه‌تیكرده‌وه له باره‌ی پێكهاته‌كه‌ی زانیاری ورد بدركێنێت، به‌ڵام جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه چه‌ند یاریزانێكی له‌و له یارییه‌كه تاقی ده‌كاته‌وه.