دووه‌م حاڵه‌تی مردن به هۆی كۆرۆنا له عێراق تۆمار كرا
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق، دووه‌م حاڵه‌تی گیانله‌ده‌ستدانی به هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا راگه‌یاند. ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه دێت، كه مردنی حاڵه‌تێكی دیكه‌ی پێشتر راگه‌یاندبوو، به‌ڵام گیانله‌ده‌ستدانی مامۆستایه‌كی ئاینی له سلێمانی به هۆی كۆرۆناوه پشتڕاست نه‌كرده‌وه.
وه‌زاره‌ته‌كه له به‌یاننامه‌یه‌كدا راشیگه‌یاند، ئه‌و كه‌سه‌ی گیانی له‌ده‌ستداوه هاووڵاتییه‌كی ته‌مه‌ن 65 ساڵ بووه و چه‌ند نه‌خۆشییه‌كی درێژخایه‌نی هه‌بووه.
ئه‌مشه‌و وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی عێراق دوو حاڵه‌تی گیانله‌ده‌ستدانی به هۆی كۆرۆنا له به‌غدا راگه‌یاند.
له باره‌ی حاڵه‌تی یه‌كه‌مه‌وه، وه‌زاره‌ته‌كه له به‌یاننامه‌یه‌كی ره‌سمیدا ئاشكرایكردبوو، ئه‌و كه‌سه له نه‌خۆشخانه و له ژێر چاودێری پزیشكیدا بووه و كۆچی دوایی كردووه.
ئه‌م دوو به‌یاننامه‌یه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق دوای ئه‌وه دێن، ئه‌مڕۆ ده‌نگۆی ئه‌وه بڵاوكرایه‌وه، هاووڵاتییه‌كی به‌ته‌مه‌ن له شاری سلێمانی كه مامۆستای ئاینی بووه به هۆی كۆرۆناوه كۆچی دواییكردووه.
له به‌دواداچوونی سایتی كوردستان24 بۆ رووداوی كۆچی دوایی ئه‌و هاووڵاتییه، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، د. محه‌مه‌د قادر، تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، هێشتا دڵنیا نین له‌وه‌ی ئه‌و مامۆستا ئاینییه‌ی ئه‌مڕۆ له سلێمانی كۆچی دواییكرد، به هۆی كۆرۆناوه گیانی له‌ده‌ستدابێت.
د.محه‌مه‌د قادر وتیشی: به گوێره‌ی پشكنینی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئه‌و هاووڵاتییه هه‌ڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا بووه، به‌ڵام هۆكاری گیانله‌ده‌ستدانی ته‌نیا له لایه‌ن پزیشكی دادوه‌رییه‌وه ئاشكرا ده‌كرێت و روون نییه ئایا به هۆی كۆرۆناوه گیانی له‌ده‌ستداوه یان به هۆیه‌كی دیكه.
له باره‌ی راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق، كه ئه‌مڕۆ رایگه‌یاندبوو، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق حاڵه‌تی گیانله‌ده‌ستدانی هاووڵاتییه‌كی به‌ساڵاچوو و نه‌خۆش به هۆی كۆرۆناوه پشتڕاست نه‌كردووه‌ته‌وه.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راشیگه‌یاند، له ماوه‌ی سێ تا چوار كاتژمێردا ئامێره‌كانی پشكنینی به‌رده‌ست وه‌زاره‌ت ئه‌نجام له باره‌ی تووشبوون و تووشنه‌بوون به كۆرۆنا ده‌ده‌نه ده‌سته‌وه، به‌ڵام نموونه‌ش بۆ به‌غدا ناردراوه بۆ دڵنیا بوونه‌وه و له به‌غدا ده‌رچوونی ئه‌نجامی پشكنین ماوه‌ی 24 كاتژمێری ده‌وێت، چونكه له هه‌موو پارێزگاكانه‌وه نموونه‌یان بۆ ره‌وانه ده‌كرێت و كاتی ده‌وێت تا ئه‌نجامه‌كان ده‌ربكه‌ون.