ئهم 5 هۆكارهی له پشت داڕوخانی لیڤهرپوولهوهیه
مەسعوود حەسەن
"لە لوتكەی شكۆمەندییەوە بۆ قەیران"، ئەمە ناونیشانی كهشتییهكهی ئهم وهرزهی یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزییە كه تەنیا له ماوهی مانگێكدا كهشتیه شكومهندییهكهی ئهم وهرزهی یۆرگن كڵۆپ درزێكێ تێكهوتووه و تا دێت زیاتر بهرهو داڕمان و نقووم بوون دهچێت.
دوای ماڵئاوایی كردنی تیپەكەی یۆرگن كلۆپ لە جامی یەكێتی یانەكانی ئینگلاند لەسەر دەستی یانەی چێڵسی لەندەنی، زەنگەكە لێیدا و قەیرانە راستەقینەكە دەستیپێكرد، لەدواین چوار یاریدا یانەی لیڤەرپوول دووچاری سێ شكست بووه، یەك بردنەوەی بەزەحمەتی بەرامبەر یانەی وێست هام یونایتد بەدەستهێنا.
قەیرانەكە لە ناوەڕاستی مانگی رابردوو دەستی پێكرد، كاتێك لە قۆناغی 16ـی چامپیونزلیگ بە ئەنجامی گۆڵێكی بێوەڵام بە یانەی ئاتڵێتیكۆ مەدرید دۆڕا، ئینجا بە زەحمەت و بە ئەنجامی 3 گۆڵ بەرامبەر 2 گۆڵ لە یانەی وێستهام یونایتدی بردەوە، كە گۆڵی بردنەوەی لەدوا خولەكەكان تۆمار كرد، پاشان لە پرێمەرلیگ دووچاری شكستێكی قورس بوو بەرامبەر یانەی واتفۆرد بەئەنجامی سێ گۆڵی بێوەڵام، كە ئەمە یەكەم شكستی یانەكە بوو لە دوای مانگی كانوونی دووەمی ساڵی 2019، دوایین جاریش بە دوو گۆڵی بێوەڵام لەسەر دەستی یانەی چێڵسی ماڵئاوایی لە جامی یەكێتی ئینگلاند كرد.
ئهم پێنج هۆكارهي خوارهوه دهكرێت هۆكاری دۆخه ترسناك و خراپهكهی ئهم وهرزهی لیڤهرپوول بێت.
1ـ پرێمەرلیگ و بەس
هاندەرانی یانەی لیڤەرپوول تینووی پرێمەرلیگن كە 30 ساڵە لێی بێبەشن، بۆیە یانەكە بەهەر جۆرێك بێت نیازی نییه ئەم نازناوە لەدەست بدات، ئارەزووی یانەكە بۆ بردنەوەی پرێمەرلیگ وای لە كڵۆپی راهێنەر كرد زیاتر تەركیز بكاتە سەر پرێمهرلیگ و نازناوهكانی دیكهی وهك جامی كارابا و جامی فا فەرامۆش بكات، تهنانهت له چامپیۆنزلیگیش به ئهندازهی وهرزی رابردوو بهگهرموگوڕی دهرناكهوێت و جۆرێك له ساردبوونهوهی پێوه دیاره.
2ـ نەبوونی یەدەگی باش
یانەی لیڤەرپوول یاریزانی یەدەگی باش و ئاستبەرزی نییە، ئەوانەی یاری دەكەن و بردنەوەكان تۆمار دەكەن لە پێكهاتەی سەرەكین ئەوانی تر ئەوەندە كاریگەر نین و ئاستیان سنووردارە، بەپێچەوانەی یانەكانی وەك ریال مەدرید، مان سیتی و بایرن میونیخ كە یەدەگی لێهاتوویان هەیە، لە كاتی پێكانی یاریزانە سەرەكییەكانیان، یهدهگهكانی یۆرگن كلۆپ ناتوانن قەرەبووی شوێنەكانیان بكەنەوە.
3ـ ستراتیژییهتی یۆرگن كلۆپ
كڵۆپ راهێنەری ئەڵمانی، لە جامی كاراباو و فا كەپ زۆرترین دەرفەتی بە یاریزانە لاوەكان دا، ئەمەیش باجێكی قورسی لە دواوە بوو پێشوەختە ماڵئاوایی لەهەردووكیان كرد.
4ـ نهبوونی ئهزموون
سەرەڕای پیشاندانی ئاستی بەرز و بردنەوەی بەردەوام، بەڵام یاریزانانی لیڤەرپوول تا دوو ساڵ پێش ئێستە لە ئەزموون هەژار بوون بەتایبەتی لە ململانێكردن لە پاڵەوانیەتی گەورە، بۆ نموونە پێش ئەوەی یانەكە بگاتە یاری كۆتایی چامپیونزلیگ لە 2018 هیچ یاریزانێكی یانەكە ململانێی خولی نێوخۆیی و خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەروووپای نەكردبوو، بەڵام دوای هاتنی كڵۆپ گۆڕانكاری زۆر لە یانەكە روویدا، ڤان دایك لە 2018 یاریزانی یانەی ساوسهامپتۆن بوو، مەحەمەد سەلاح پێشتر هیچ نازناوێكی لەگەڵ رۆما و فیۆرنیتنا بەدەست نەهێنابوو، رۆبێرتۆ فیرمینۆ و سادیۆ مانێش بەهەمان شێوە.
5ـ شهكهتی و هیلاكبوون
شێوازی تاكتیكی كلۆپ وایكردووە یانەكە دووچاری شەكەت و ماندووبوون بێت، فشاری بەردەوام بۆ سەر تیپی بەرامبەر، راكردنی بەردەوام لەكاتی یاری، خێرا یاریكردن، بەسەركەوتنی باڵەكان ئەمانە پلانی كلۆپن، ئەمەیش وایكردووە یاریزانەكان هەست بەماندوو بوون بكەن و كاریگەری نەرێنی بكاتە سەر ئاستی یانەكە بەگشتی.