په‌رله‌مانتارێكی ئێران: بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا له ئێران و چین به هۆی هێرشێكی بایلۆجی بووه
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه، له ئه‌نجوومه‌نی شورای كۆماری ئیسلامی ئێران، حشمه‌توڵڵا فه‌لاحه‌ت پیشه، رایگه‌یاند، بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا له ئێران و چین به هۆی هێرشێكی بایلۆجی تیرۆریستییه‌وه بووه.
فه‌لاحه‌ت پیشه وتیشی: ئه‌گه‌ر سزاكانی ئه‌مه‌ریكا نه‌بوونایه، ئێران زۆر به ئاسانی ده‌یتوانی رووبه‌ڕووی ئه‌و هێرشه بایلۆجییه ببێته‌وه.
هه‌روه‌ها وتی: تره‌مپ و پۆمپیۆ راست ناكه‌ن، كاتێك له باره‌ی كۆرۆناوه ده‌ڵێن: ده‌مانه‌وێت هاوكاری ئێران بكه‌ین، چونكه كۆرۆنا هۆكاری ئاسایی نییه بۆ نه‌خۆشی، به‌ڵكو هۆكارێكی بایلۆجییه و ناكرێت چاوپۆشی له‌و پرسه بكرێت.
روونیشیكرده‌وه، له ئه‌مڕۆوه و تا 2030 جیهان رووبه‌ڕووی چه‌ندین جۆری جیاوازی ئه‌و هێرشه بایلۆجی و تیرۆریستیانه ده‌بێته‌وه. بۆیه پێویسته وڵاتان هه‌وڵی به‌هێزكردنی به‌رگری خۆیان له دژی هێرشی بایلۆجی بده‌ن.