به هۆی كۆرۆناوه 49 كه‌سی دیكه له ئیتاڵیا گیانیان له‌ده‌ستدا
K24 – هه‌ولێر:
حكومه‌تی ئیتاڵیا رایگه‌یاند، ته‌نیا له ماوه‌ی یه‌ك رۆژدا (49) كه‌سی دیكه به هۆی تووشبوون به كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستدا.
پێشتر ئیتاڵیا رایگه‌یاندبوو، ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی گیانیان له‌ده‌ستداوه (148) كه‌س بووه و ئه‌مڕۆ ئه‌و ژماره‌یه گه‌یشته (197) كه‌س.
ژماره‌ی تووشبووان له ئیتاڵیا گه‌یشتووه‌ته (4) هه‌زار و (636) حاڵه‌ت، كه تا ئێواره‌ی دوێنێ پێنجشه‌ممه (3) هه‌زار و (858) كه‌س بووه و له ماوه‌ی 12 كاتژمێری رابردوودا (523) كه‌سی دیكه تووشی ڤایرۆسه‌كه بوونه.