دوو ھاووڵاتی ئێرانی لە ھەڵەبجە دەستگیر كران

كەلوپەلی پزیشكیان لێ گیراوە

K24 - ھەڵەبجە

پەیامنێری كوردستان24 لە ھەڵەبجە رایگەیاند، دوو ھاووڵاتی ئێران كە ویستویانە دەرمان و كەلوپەلی پزیشكی بە قاچاغ بێننە ھەرێمی كوردستان لە ھەڵەبجە دەستگیر كران.

لە راگەیەندراوێكدا لیوای 3ی پاسەوانی سنوور ئاشكرای كرد: "مەفرەزەیەکی بنكەی سەرگەت لە ناوچەی هەورامان،  توانیان دەست بگرن بەسەر بڕێکی زۆر داودەرمان و كەلوپەلی پزیشکی، کە دوو ھاووڵاتی ئێرانی دەیانویست بەشێوەیەکی نایاسایی بیھێننە ھەرێمی کوردستان".

روونكراوەتەوە كەلوپەلەكان بریتین لە 2 ھەزار و 440 شیت حەب لە جۆری ئەمۆكس كلاو، ھەزار و 340 ئاوی مقەتەری دەرزی لێدان، چوار ھەزار و 788 دەمامك، ھەروەھا 54 دەرزی لە جۆری biomerieux و 44 كیتی تاقیگە و 4 پاكەت زیلادۆكس".