"له ماوه‌ی كه‌متر له 24 كاتژمێر بڕیاره قورسه‌كه ده‌درێت"
به گوێره‌ی چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی ئیتاڵیا، ره‌نگه له دوای ئه‌م هه‌فته‌یه‌وه سه‌رجه‌م خوله‌كانی ئستاڵیا بوه‌ستێندرێن و چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌ش ده‌كرێت سبه‌ی دووشه‌ممه به فه‌رمی بریاره‌كه په‌سه‌ند بكرێت.
رۆژنامه‌ی لاگازێتا دێللۆ سپۆرتی ئیتاڵیا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه له‌سه‌ر داوای و وەزیری وەرزشی ئیتاڵیا و وه‌زیری ته‌ندروستی ئه‌و وڵاته سێریائەی بوەستێندرێت.
تۆری هەواڵی سکای سپۆرت بڵاویکردەوە بریاربوو ئەمڕۆ یارییەکەی پارما و سپال له کاتژمێر 14:30 خولەک بکرێت، بەڵام لەسەر داوای حکوومەتی ئەم وڵاتە یارییەکە بۆ45 خولەک دواخرا و مەبەستیش لەم دواخستنەوە ئەوە بووە کە ئەمڕۆ بریار لەسەر راگرتنی خولی ئەم وڵاتە بدرێت، بەڵام دواتر یارییەکە دەستی پێ‌کرد و بریاریشدرا کە یارییەکانی گەڕی 26 بەڕێوەبچن.
سەرچاوەکە ئەوەشی بلاوکردووە بە هۆی بلاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بە شێوەیەکی بەرچاو و کەرەنتینە کردنی یازدە هەرێمی باکووری ئیتاڵیا، بارودۆخەکە زۆر مەترسیدار بووە، هەربۆیە چاوەڕێ دەکرێت حکوومەتی ئەم وڵاتە کۆبونەوەیەکی بەپەلە لەگەڵ فێدراسیۆنی تۆپی پێ ئەنجام بدات لەسەر یەکلایی کردەوە یارییەکانی ئەم وەرزەی سێریائەی.
هه‌مان سه‌رچاوه ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو كه به ئه‌گه‌رێكی زۆر له ماوه‌ی 24 كاتژمێری داهاتوو سه‌رجه‌م خول و چالاكییه وه‌رزشییه‌كانی ئیتاڵیا بۆ كاتێكی نادیار دواده‌خرێن.