ئیداره‌ی پارێزگای دهۆك 2 بریاری نوێ دەرده‌كات

هه‌ركه‌سێك سه‌رپێچی بكات رووبه‌ڕووی سزای یاسایی ده‌بێته‌وه‌

K24- دهۆك:

لە کۆبوونەوەی ئەمرۆی ژووری عەمەلیاتی رووبەرووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە دهۆك، ژماره‌یه‌ك بڕیاری نوێ دەکران، و سه‌رجه‌م كافێ  مه‌یخانه‌كانی سنووری ئه‌و پارێزگایه‌ داخران.

ماجد سەید ساڵح، جێگرێ پارێزگاری دهۆك بە وەکالەت و ئەندامی ژووری رووبەڕووبوونەوەی مەترسیەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا بە کوردستان٢٤ی راگەیاند، لە کۆبوونەوەی ئەمرۆیاندا بڕیاردرا، ته‌واوی كافێ و مه‌یخانه‌كانی سنووری ئه‌و پارێزگایه‌ دابخرێن.

راشیگەیاند، ئەم دوو بڕیارە لە رۆژی ٨ی ئەم مانگەوه‌ لە سەرانسەری پارێزگای دهۆك ده‌چێته‌ بواری جێبه‌جێكردن و تا كاتێكی نادیار كاری پێ ده‌كرێت.

دووپاتیشی كرده‌وه‌، هەرکەسێك سەرپێچی ئه‌و بڕیاره‌ بكات، رووبەڕووی سزای تۆند دەبێته‌وه‌.

حکومەتی هەرێمی کوردستان ئامادەکاری باشی بۆ رووبەڕووبوونەوەی مەترسیەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنای کردووە و بۆ ئەم مەبەستەش لە هەموو پارێزگاکانی هەرێم لیژنەی باڵایان پێکهێناوە، کە رۆژانە بڕیار و رێنمایی نوێ له‌ پێناو به‌هێزكردنی سیسته‌می خۆپارێزی له‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا و رێگری كردن له‌ ته‌شه‌نه‌كردنی ئه‌و په‌تایه‌ له‌ هه‌رێم ده‌رده‌كه‌ن.

H.B