تره‌مپ هۆكاری دابه‌زینی نرخی نه‌وت ئاشكرا ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، دۆناڵد تره‌مپ، رایگه‌یاند، هۆكاری دابه‌زینی نرخی وزه له بازاره‌كانی جیهان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ناكۆكی نێوان سعوودییه و رووسیا و بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی درۆ و هه‌ڵبه‌ستراو.
تره‌مپ. له تویتێكدا نووسیویه‌تی: سعوودییه و رووسیا ناكۆكن له باره‌ی نرخ و بڕی هه‌نارده‌ی نه‌وته‌وه. هه‌واڵه ناڕاسته‌كانیش بوونه‌ته هۆی داشكانی نرخی نه‌وت.
تره‌مپ له تویتێكی دیكه‌دا نووسیویه‌تی: دابه‌زینی نرخی به‌نزین هه‌واڵێكی باشه بۆ شوفێران.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، له بازاره جیهانییه‌كان نرخی نه‌وت به رێژه‌ی له سه‌دا (30) دابه‌زی.
دابه‌زینه‌كه دوای ئه‌وه روویدا، كه "ئۆپێك+" نه‌یتوانی بگاته رێكه‌وتن بۆ ده‌ستنیشانكردنی ئاستی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت.