چین نه‌خۆشخانه كاتییه‌كانی تایبه‌ت به كۆرۆنا داده‌خات
K24 – هه‌ولێر:
حكومه‌تی چین یه‌كێكی دیكه له‌و نه‌خۆشخانه كاتیانه‌ی داخست، كه بۆ چاره‌سه‌ركردنی تووشبووانی كۆرۆنا دایمه‌زراندبوون.
ئاژانسی شینخوای چین بڵاویكرده‌وه، نه‌خۆشخانه‌ی كاتی "جیانگهان" كه پێشتر سه‌نته‌ری پیشانگه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی وهان بوو، داخرا.
ئاژانسه‌كه بڵاویشیكرده‌وه، ژماره‌ی نه‌خۆشخانه كاتییه داخراوه‌كان گه‌یشته (14) نه‌خۆشخانه.
ئه‌م بڕیاره‌ی ته‌ندروستی چین دوای ئه‌وه دێت، ژماره‌ی تووشبووانی وهان تا دێت روو له كه‌مبوونه‌وه‌یه.
له شاری وهان 16 شوێنی گشتیی و سه‌نته‌ری پیشانگه و هۆڵی وه‌رزشی تایبه‌ت كرابوون بۆ چاره‌سه‌ركردنی تووشبووانی كۆرۆنا و كرابوونه نه‌خۆشخانه‌ی كاتی و ئێستا ته‌نیا دووانیان له خزمه‌ت به‌رده‌وامن.
له‌و نه‌خۆشخانه كاتیانه چاره‌سه‌ری (12) هه‌زار تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا كرا و توانرا سنوور بۆ بڵاوبوونه‌وه و تووشبوونی زیاتری خه‌ڵك دابنرێت.
دوێنێ یه‌كشه‌ممه ته‌نیا (36) حاڵه‌تی تووشبووی كۆرۆنا تۆمار كرابوون و هاوكات (18) كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدابوو.