سه‌رۆكی دوو یانه‌ی ئه‌ورووپا تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووه
خاوه‌نی یانه‌ی ئۆڵۆمپیاكۆسی یۆنانی و نۆتینگهام فۆرێتسی ئینگلیزی تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووه.
ئیڤانجیلۆس ماریناكیسی سه‌رمایه‌داری یۆنانی و خاوه‌ن هه‌ردوو یانه‌ی ئۆڵۆمپیاكۆس و نۆتینگهام فۆرێتس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووه.
ماریناكیس له هه‌ژماری فه‌رمی خۆی له ئینستاگرام پۆستێكی بڵاو كردووه‌ته‌وه و نوسیوویه‌تی: تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوومه و ئێستاش له كه‌ره‌نتینه‌دام و له ژێر چاودێری پزیشكان به ته‌نیام.
ماریناكیس ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه كه ده‌یه‌وێت هه‌موو كه‌س پارێزگاری له ته‌ندرووستی خۆی بكات و له ماڵه‌كانتان بمێننه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له‌و ڤایرۆسه به‌دووربن.