رونکردنەوەیەك لە بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانییەوە
K24- سلێمانی:
له راگه‌یه‌ندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستیی سلێمانی زانیاری نوێ له‌باره‌ی ئه‌و ماوه‌یه بڵاوده‌كاته‌وه، كه له‌سه‌ر ئاستی جیهان به 14 رۆژ مانه‌وه بۆ كه‌ره‌نتینه‌كردنی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاوكراوه‌ته‌وه و ئاشكرای ده‌كات، به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، ئه‌و ماوه‌یه به‌س نییه و ماوه‌كه درێژ ده‌كرێته‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی سلێمانیدا هاتووه "بەپێی زانیارییە تازەکان ماوەی کەرەنتینە لە جیهاندا زیادی کردووە، بۆیە ئەو کەسانەی لە کەرەنتینە دوای (14) رۆژەکە دەنێردرێنەوە ماڵەوە، پێویستە (10) ڕۆژی دیكه‌ش پابەندی رێنماییەکان بن، ئەگەر پێویست بێت لەو ماوەیە بانگ دەکرێتەوە بۆ ئەنجامدانی پشکنینی زیاتر.
H.B