ئارامكۆ: رۆژانه هه‌نارده‌ی نه‌وت ده‌گه‌یه‌نینه زیاتر له 12 ملیۆن به‌رمیل
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری كۆمپانیای ئارامكۆی سعوودییه، ئه‌مین ناسر، رایگه‌یاند، له مانگی داهاتوودا رۆژانه (12.3) ملیۆن به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده ده‌كه‌ین.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، ئه‌مین ناسر گوتیشی: رۆژانه له سه‌رووی توانای به‌رهه‌مهێنانه‌وه، (300) هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی خاو ره‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌كرێت.
روونیشیكرده‌وه، وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ كڕیاری ئه‌و پشكه زیاده‌یه‌ی نه‌وتی خاو رێككه‌وتووه.
ئه‌مڕۆ به رێژه‌ی (%8) نرخی نه‌وتی خاو هه‌ڵكشا، دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ بۆ یه‌كه‌مجار له ماوه‌ی (30) ساڵدا نه‌وت به ئه‌ندازه‌یه‌كی پێوانه‌یی نرخی داشكابوو.