سیمیۆنی: بارسێلۆنام له‌بیره و ترسمان له یاریگه‌ی ئانفیڵد هه‌یه
دیێگۆ سیمیۆنی راهێنه‌ری یانه‌ی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید له پرێس كۆنفرانسێك له باره‌ی رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی لیڤه‌رپوول كه بڕیاره ئه‌مشه‌و له كاتژمێر 11:00ـی شه‌و له یاریگه‌ی ئاتفیڵد بكرێت.
دیێگۆ سیمیۆنی له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: راسته ئێمه له یاری چوون به گۆڵێك بێوه‌ڵام شكستمان به لیڤه‌رپوول هێنا، به‌ڵام هێشتا نیوه‌ی رێگایه‌كه‌مان ته‌واو نه‌كردووه و چیرۆكی بارسێلۆنا له خه‌یاڵی هه‌موواندا ماوه‌ته‌وه، كه له یاری گه‌ڕانه‌وه‌دا چی به‌سه‌رهات، ده‌كرێت هه‌مان شت به‌سه‌ر ئێمه‌دا دووباره بێته‌وه.
سیمیۆنی گوتیشی: ئێمه له چامپیۆنزلیگ ئه‌زموونمان هه‌یه، متمانه‌مان به‌خۆمان هه‌یه، به‌ڵام ره‌نگه هه‌ڵه‌كانی پێشووتر دووباره بێته‌وه كه پێشتر به‌رامبه‌ر ریال مه‌درید باجی قورسمان به‌هۆیه‌وه داوه، به‌ڵام بۆ ئه‌م یارییه‌وه یۆرگن كڵۆپ راهێنه‌ری لیڤه‌رپوول حیسابێكی ورد بۆ ئێمه ده‌كات چونكه ده‌زانێت ئێمه له چه‌ند ساڵی رابردوو له چامپیۆنزلیگ به‌هێزه‌وه جه‌نگاوین.
له باره‌ی ده‌نگۆی ئه‌وه‌ی كه یارییه‌كه به‌بێ هانده‌ر بكرێت، سیمیۆنی ده‌ڵێت: ئه‌وانه‌ی ده‌گوترێت ته‌نیا پرۆپاگه‌نده‌یه، ئێمه ئاواته‌خوازین وه‌ك چۆن له‌به‌رده‌م هانده‌رانی خۆمان به‌رامبه‌ر لیڤه‌رپوول یاریمان كرد، ئه‌وانیش به ئاماده‌بوونی هانده‌ران رووبه‌ڕووی ئێمه ببنه‌وه، چونكه زوڵمه لیڤه‌رپوول به‌بێ هانده‌ر یاری بكات.