ڤایرۆسی کۆرۆنا بەهای لیرەی تورکی دابەزاند
K24 - ھەولێر
دوای راگەیاندنی یەکەم كهیسی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە تورکیا، بههای لیرە دابەزی.
لیرهی تورکیا بە رێژەی لە 0.8% بههای له دهستداو بەرامبەر ههر دۆلارێکی ئەمەریکی بۆ ئاستی 6 لیرە و 20 قوروش دابەزی، ئەوەش کەمترین ئاستییەتی لەم هەفتەیەدا تۆمار دهکات.
ئەمە لە کاتێکدایە دوێنێ چوارشەممە وەزیری تەندروستی تورکیا رایگەیاند، هاووڵاتییەکی تورکی نیشانەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنای تێدا دهرکەوتووە، ئەوەش دەبێتە یەکەم حاڵەتی تووشبوون لەو وڵاتە.