كریستیانۆ په‌یامێك ئاراسته‌ی جیهان ده‌كات
كریستیانۆ رۆناڵدۆ ئه‌ستێره‌ی پورتوگالی یانه‌ی یوڤێنتۆس په‌یامێك ئاراسته‌ی جیهان ده‌كات و داوایان لێده‌كات خۆپارێزی بكه‌ن و په‌یڕه‌وی ئامۆژگارییه‌كانی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهان بن.
كریستیانۆ رۆناڵدۆ كه ئێستا له شاری مادێرای پورتوگاله و بڕیاریداوه به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا جارێ نه‌گه‌ڕێته‌وه ئیتاڵیا، له هه‌ژماری فه‌رمی خۆی له تویته‌ر نووسیویه‌تی: له ئێستادا جیهان به دۆخێكی ناهه‌موار و قورس تێپه‌ڕده‌بێت تكایه خۆتان بپارێزن.
كریستیانۆ ده‌شڵێت: وه‌كو یاریزانێكی تۆپی پێ قسه ناكه‌م، وه‌كو كوڕ و باوكێك و مرۆڤێك قسه ده‌كه‌م، پێتان ده‌ڵێم به‌خۆپاراستن پارێزگاری له ژیانی مرۆڤه‌كان بكه‌ن، كه ئه‌مه له سه‌رووی هه‌موو شتێكه، بۆیه تكایه ڕێنماییه‌كانی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهان جێبه‌جێ بكه‌ن.
كریستیانۆ له به‌شێكی دیكه‌ی نووسینه‌كه‌یدا پاڵپشتی خۆی بۆ كارمه‌ندانی ته‌ندروستی ده‌رده‌بڕێت كه له دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌جه‌نگێن و به‌شێوه‌یه‌كی سه‌رسوڕهێنه‌ر ژیانی خۆیان خستۆته مه‌ترسی.
كریستیانۆ ده‌شڵێت: هاوخه‌می خۆم بۆ دانیێل رۆگانی هاوڕێ و یاریزانی یانه‌ی یوڤێنتۆس ده‌رده‌بڕم و نزای زوو چاكبوونه‌وه‌ی بۆ ده‌خوازم.