هه‌واڵێكی جه‌رگبڕ بۆ یۆرگن كڵۆپ
دوای وه‌ستانی پرێمه‌رلیگ به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا، له ئێستادا مه‌ترسی له‌سه‌ر هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی خوله‌كه دروست ده‌بێت، به‌مه‌ش هانده‌رانی لیڤه‌رپوول گورزێكی كوشنده‌یان به‌رده‌كه‌وێت كه 30 ساڵه له چاوه‌ڕوانی بردنه‌وه‌ی نازناوی پرێمه‌رلیگن.
پێگه‌ی تێلێگرافی بریتانیا و سكای نیوز راپۆرتێكی شیكارییان بۆ دۆخی ئێستای تۆپی پێی ئینگلیزی كردووه و پێشبینی ئه‌وه‌یان كردووه ئه‌گه‌ر مه‌ترسییه‌كانی ڤایرۆسی كۆرۆنا زیاتر بێت فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئینگلاند خولی نایابی ئینگلیزی هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه لیڤه‌رپوول ته‌نیا 2 سه‌ركه‌وتنی دیكه‌ی له‌م وه‌رزه پێویسته بۆ ئه‌وه‌ی به فه‌رمی دوای 30 ساڵ به نازناوی پرێمه‌رلیگ شاد بێته‌وه.
ئه‌وه‌ی بۆته مه‌ترسی لێدوانه‌كه‌ی گریك كلارك سه‌رۆكی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئینگلانده كاتێك له دوای هاتنه ده‌ره‌وه له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی دوێنێ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد دۆخه‌كه به‌ره‌و مه‌ترسی ده‌ڕوات و به‌ڕێژه‌ی 75% ره‌نگه پرێمه‌رلیگ هه‌ڵبوه‌شێنینه‌وه.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، پێگه‌ی سكای سپۆرتس نووسیویه‌تی: ره‌نگه ئه‌م وه‌رزه پرێمه‌رلیگ هه‌ڵبوه‌شێته‌وه، هیچ یانه‌یه‌ك نابێته پاڵه‌وان و هیچ یانه‌یه‌كیش دانابه‌زێت.
به‌مه‌ش هه‌ریه‌ك له یانه‌كانی ئاستۆن ڤیلا، نۆریچ سیتی و بۆرنموس كه له دوایین خانه‌كانی ریزبه‌ندی پرێمه‌رلیگ دێن و مه‌ترسی دابه‌زینیان له‌سه‌ره، ده‌مێننه‌وه.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، پێگه‌ی تێلێگرافی بریتانیا نووسیویه‌تی: ره‌نگه ساڵی داهاتوو پرێمه‌رلیگ به به‌شداریی 22 یانه به‌ڕێوه بچێت و هه‌ردوو یانه‌ی لیدز یونایتد و وێست برۆمیچ ئالبیۆن بۆ پرێمه‌رلیگ سه‌ربخرێن.