"ريال مه‌درید یاریزانێكی به گرێبه‌ستێكی گرانبه‌ها ده‌فرۆشێت"
یانه‌ی ولڤرهامپتنی ئینگلیزی ئاره‌زووی خۆی بۆ كڕینی خامیس رۆدریگێزی ناوه‌راستكاری كۆلۆمبی یانه‌ی ریال مه‌درید ده‌ربڕیوه و یانه‌ی شایانه‌ش ئاماده‌یی خۆی بۆ گفتوگۆكردن ده‌ربڕیوه.
تۆڕی هه‌واڵی Fox Sports له راپۆرته هه‌واڵێكدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه یانه‌ی ولڤرهامپتن له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی خامیس رۆدریگێز قسه‌ی كردووه و ره‌زامه‌ندی ئیداره‌ی یانه‌كه‌شی به‌ده‌ستهێناوه به 71 ملیۆن یۆرۆ ئه‌و یاریزانه له هاوینی داهاتوو بگوازنه‌وه.
خامیس رۆدریگێزی ته‌مه‌ن 28 ساڵ، پێشتر له ده‌رگه‌ی یانه‌ی پۆرتۆی پورتوگالی هاته خوله‌كانی ئه‌ورووپا، له 2013 كاتێك روویكرده یانه‌ی مۆناكۆ به ته‌واوه‌تی وه‌ك یاریزانێكی سووپه‌رستار ده‌ركه‌وت، ریال مه‌درید له 2014 ئه‌و یاریزانه‌ی به 75 ملیۆن یۆرۆ گواسته‌وه، به‌ڵام ئه‌م وه‌رزه به‌هۆی پێكانه‌وه ته‌نیا به‌شداریی له 13 یاری كردووه، له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید له كۆی 124 یاری 37 گۆڵ و 42 ئاسیستی كردووه.