له ئیتاڵیا قوربانیانی كۆرۆنا گه‌یشته زیاتر له 2500 كه‌س
K24 – هه‌ولێر:
حكومه‌تی ئیتاڵیا رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (17ی ئازار/ مارسی 2020)، (345) هاووڵاتی دیكه به هۆی كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ستداوه و ژماره‌ی قوربانیان گه‌یشتووه‌ته (2) هه‌زار و (503) كه‌س.
هاوكات له ئیتاڵیا (3) هه‌زار و (500) كه‌س ته‌نیا ئه‌مڕۆ تووشی كۆرۆنا بوون و ژماره‌ی تووشبووان هه‌ڵكشا بۆ (31) هه‌زار و (506) كه‌س.
به گوێره‌ی ئه‌و ئامارانه، ئه‌و كه‌سانه‌ی ئێستا له ئیتاڵیا له ژێر چاره‌سه‌ردان، ژماره‌یان زیاتره له‌وانه‌ی چین.