راگهیهندراوی ئهمڕۆی وهزارهتی تهندروستی.. حاڵهتێكی دیكهی تووشبوون تۆمار كرا
K24 – ههولێر:
له شاری سلێمانی حاڵهتێكی دیكهی تووشبوون به كۆرۆنا تۆمار كرا.
وهزارهتی تهندروستی حكومهتی ههرێمی راگهیهندراوی ژماره 21ی بڵاوكردهوه.
دهقی راگهیهندراوهكه:
سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان، تیمەکانی تەندروستی بۆ دۆزینەوە و پشکنینی گومانلێکراوانی هەڵگری ئەم ڤایرۆسە ڕۆژانە بەردەوامن بەمەش :
1- ژمارەی هاووڵاتیان کە لە کەڕەنتینەکان بوون (4358) هاووڵاتین لە (35) شوێنی جیاواز، لەئێستادا تەنها (1718) هاووڵاتی لە کەرەنتین ماونەتەوە و (2640) هاووڵاتی دەرچوون و گەڕانەوە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواو بوونی ماوەی دوو هەفتە لەگەڵ کەڕەنتین کردنی ژمارەیەکی تری ئەمڕۆی کەرەنتین کراو کە کۆی گشتی بریتی بوو (93) هاووڵاتی کە (22) لە هەولێر، (57) لە سلێمانی، (5) لە دهۆك،(9) هەڵەبجە.
2- لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوو (156) پشکنین ئەنجامدرا کە (80) لە شاری هەولێر و (62)لە شاری سلێمانی و (14) شاری دهۆك، دەرەنجام (1)تووشبووی نوێ تۆمارکرا لە شاری سلێمانی، کە ئافرەتێکی تەمەن 27 ساڵە و هاوڕێی تووشبووێکی دوێنێ یە.
3- کۆی گشتی هەڵگرانی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان لە کاتی ئێستادا (38) تووشبووە، لەنێویاندا (1) مردن هەیە و (9) نەخۆش بەتەواوی چاکبووەتەوە، و ئەوانی تر هەموویان لەژێر چاودێری پزیشکی دان.
وێڕای دەستخۆشی بۆ وەزارەتی ناوەخۆ و سوپاس بۆ پابەندبوونی هاوڵاتیان بە مانەوەیان لە ماڵەکانیاندا جارێکی تر تکا دەکەین پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و لە ماڵەکانیان بمێننەوە و نەیەنە دەرەوە و بەرکەوتەی کەسی تر نەبن وە لە کاتی پێویستدا پەیوەندی بکەبن بە هێڵی گەرمی ژمارە (122).