جۆرجینا به‌هۆی ئه‌م ره‌فتاره‌ی كریستیانۆی شه‌رمه‌زار كرد
دوای ئه‌وه‌ی كریستیانۆ رۆناڵدۆ ئه‌ستێره‌ی پورتوگالی په‌یامێكی بڵاو كرده‌وه تێیدا داوای له خه‌ڵكی له سه‌رتاسه‌ری جیهان كرد له ماڵه‌كانیان نه‌یه‌نه ده‌ره‌وه، 3 رۆژ دوای ئه‌م قسه‌یه جۆرجینا رۆدریگێز له ده‌ره‌وه بینرا و له بازاڕكردن كه‌وته به‌رزوومی كامیراكان و به‌خێرایی وێنه‌كه‌ی به جلوبه‌رگێكی ڕه‌ش له میدیاكان بڵاوكرایه‌وه.
پێگه‌ی ده‌یه‌یلی بریتانیا له راپۆرته هه‌واڵێكدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كریستیانۆ رۆناڵدۆ هاوشانی منداڵه‌كانی له ماڵه‌وه خۆی كه‌ره‌نتینه كردووه و به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا بڕیاری داوه له ماڵه‌وه نه‌یه‌ته ده‌ره‌وه، كه‌چی جۆرجینا رۆدریگێز سه‌ردانی بازار ده‌كات، ئه‌مه‌ش به شه‌رمه‌زاری بۆ سه‌ر كریستیانۆ رۆناڵدۆ لێكدرایه‌وه، چونكه پێشتر داوای له خه‌ڵكی كردبوو نه‌یه‌نه ده‌ره‌وه، كه‌چی ژنه‌كه‌ی له ده‌ره‌وه بینرا و سه‌رپێچی ڕێنماییه ته‌ندروستییه‌كانی كرد.
كریستیانۆ رۆناڵدۆ، دوای ئه‌وه‌ی زانی دانیێلی رۆگانی یاریزانی یانه‌ی یوڤێنتۆس تووشی كۆرۆنا بووه، راسته‌وخۆ گه‌ڕایه‌وه پورتوگال و له دوورگه‌ی مادێرا هاوشانی دایكی و منداڵه‌كان خۆی كه‌ره‌نتینه كردووه.