كۆرۆنا 25 ملیۆن كەس بێكار دەكات

ھۆشداری لە قەیرانی ئابووری دەدرێت

K24 - ھەولێر

رێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان لە نوێترین راپۆرتیدا رایگەیاند، ڤایرۆسی كۆرۆنا دەبێتە ھۆكار كە بێكاری لە سەرتاسەری جیھان بەشێوەیەكی بەرچاو زیادبێت، بەجۆرێك 25 ملیۆن كەس كارەكانیان لەدەستدەدەن، لە ئەنجامیشدا مووچەی كرێكار روو لە دابەزین دەكات.

رێكخراوەكە ھۆشداری دا لەوەی كە قەیرانی ئابووری و كرێكار كە بەھۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە، لە داھاتوودا كاریگەرییەكی نەرێنی درێژ خایەن لەسەر بازاڕی كار جێدەھێڵێت، چونكە ئەم قەیرانەی كۆرۆنا دروستیكردووە، تەنیا قەیرانی تەندروستی نییە، بەڵكو قەیرانی بازاڕی كار و ئابووریشە و دۆخی خەڵك خراپتر دەكات و بەراورد بە قەیرانی دارایی 2008 ،  22 ملیۆن بێكار لە جیھان زیادیكردووە، بەو جۆرەش تاكۆتاییەكانی 2020 زیانێك لە نێوان 860 ملیار و بۆ 3 ترلیۆن و 400 ملیار دۆلار زیاد دەكات.