جۆرجینا دۆخی كریستیانۆ ئاشكرا ده‌كات دوای تووشبوونی یاریزانه‌كه‌ی یوڤی به كۆرۆنا
جۆرجینا رۆدریگێز هاوژینی ئێستای كریستیانۆ رۆناڵدۆ، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه دوای ئه‌وه‌ی یاریزانه‌كه‌ی یوڤی تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووه هیچ كاریگه‌رییه‌كی له‌سه‌ر ته‌ندروستی ئه‌ستێره پورتوگالییه‌كه نه‌كردووه.
جۆرجینا رۆدریگێز له‌سه‌ر هه‌ژماری خۆی له ئینستاگرام، نووسیویه‌تی: دوای ئه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له ئیتاڵیا ته‌شه‌نه‌ی كرد و یاریزانانی یوڤێنتۆسیشی كرده‌وه، دۆخه‌كه بۆ ئێمه زۆر قورس بوو.
جۆرجینا ده‌شڵێت: به‌ڵام ئێستا من و كریستیانۆ له نێو كه‌ره‌نتینه‌ی ماڵ ته‌ندروستیمان زۆر باشه و به‌هێزه‌وه به‌ره‌نگاری ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌بینه‌وه، هیوای چاكبوونه‌وه‌ش بۆ هه‌موو ئه‌و كه‌سانه ده‌خوازین كه تووشی ئه‌م ڤایرۆسه بوونه‌ته‌وه.
دوای ئه‌وه‌ی دانیێلی رۆگانی یاریزانی یانه‌ی یوڤێنتۆس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووه، كریستیانۆ رۆناڵدۆ راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌كه‌ی بۆ پورتوگال گه‌ڕایه‌وه و له شوێنێكی ته‌ندروست و دوور له جه‌نجاڵی شار له دوورگه‌ی مادێرا خۆی كه‌ره‌نتینه كردووه.