نرخی نەوت زیاتر بەرزبووەوە
K24 – ههولێر:
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لەگەڵ کرانەوەی بازاڕدا نرخی نەوت بۆ بەرێژەی 6% بۆ 7% بەرزبووەوە و بەربەستی 30 دۆلاری شکاند.
لە میانی مامەڵەکاندا نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە رێژەی 6% بۆ 30.17 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک بەرزبووەوە، و نرخی بەرمیلێک نەوتی سووکی تێکساسیش بە رێژەی 7.02% بۆ 27.72 دۆلار بەرزبووەوە.
ئەو بەرزبوونەوەی نرخی نەوت دوای دابەزینە بەرچاوەکەی دێت کە دوێنێ لە کەمترین ئاستەکانی 20 ساڵی رابردووی مامەڵەی پێوەدەکرا، هاوکات ئەو دابەزینە لە کاتێکدایە پێشبینییەکان بە کەمبوونەوەی خواست و ئەگەری دابەزینی ئابووری جیهان باڵی بەسەر بازاڕەکاندا کێشاوە، و بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و شکستی کۆبوونەوەی ئۆپێک پڵەس گوشارەکانیان بۆ سەر بازاڕی نەوت زیادکردووە.
H.J