ریال مه‌درید له ئه‌گه‌ری شكستهێنانی له مباپێ 2 یاریزانی دیكه‌ی ده‌ستنیشان كردووه
به گوێره‌ی میدیاكان، كلیان مباپێ له هاوینی داهاتوو بژارده‌ی یه‌كه‌می ریال مه‌دریده، ئیداره‌ی یانه ئیسپانییه‌كه دوو یاریزانی كردووه‌ته ئامانج له ئه‌گه‌ری شكستهێنانی له گواستنه‌وه‌ی مباپێ.
پێگه‌ی كاڵچۆ مێركاتۆی ئیتاڵیا، له راپۆرته هه‌واڵێكدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه ریال مه‌درید له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه هه‌وڵه‌كانی بۆ گواستنه‌وه‌ی مباپێ هێرشبه‌ری پاریس سانجێرمان ده‌ستپێده‌كاته‌وه، چونكه ئومێدێكی زۆری هه‌یه ئه‌م یاریزانه بگوازێته‌وه به‌وپێیه‌ی مباپێ ئاره‌زووی زۆر ده‌كات له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی زینه‌دین زێدان له ریال مه‌درید یاری بكات.
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو له ئه‌گه‌ری شكستهێنانی له گواستنه‌وه‌ی مباپێ، ریال مه‌درید وه‌كو پلانی دووه‌م، هه‌ریه‌كه له سادیۆ مانێ هێرشبه‌ری سه‌نیگالی و ئێرلینگ هالاندی هێرشبه‌ری نه‌رویجی كردووه‌ته ئامانج.
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شی نووسیوه: ریال مه‌درید له دوای له‌ده‌ستدانی كریستیانۆ رۆناڵدۆ، هێشتا نه‌یانتوانیوه شوێنی ئه‌و ئه‌ستێره پورتوگالییه پڕ بكه‌نه‌وه، بۆیه به‌رده‌وام به دوای یاریزانێكی گۆڵكارن بۆ پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و بۆشاییه‌ی كه له دوای نه‌مانی كریستیانۆ له هێڵی پێشه‌وه‌ی ریال مه‌درید دروست بووه.