له‌سه‌ر قاچه‌كانی چووه‌ یاریگه‌ و به‌ ئیفلیجی هاته‌ ده‌ره‌وه‌

ئەو هاندەرەی لیڤەرپوول کە لەلایەن هاندەرانی رۆما بریندار کرا دوای دوو ساڵ گەڕایەوە ماڵەکەی.

شان کاکس ئەو هاندەرەی لیڤەرپوول کە لەلایەن هاندەرانی رۆما بریندار کرا، دوای دوو ساڵ گەڕایەوە ماڵەکەی.

رۆژنامەی سەنی بریتانی بڵاویکردەوە، دوو ساڵ لەمەوبەر پێش یارییەکەی نێوان لیڤەرپوول و رۆما لە چامپیۆنزلیگ بە هۆی گرژی نێوا هاندەرانی هەردوو یانە، ژمارەیەکی زۆر بریندار بوون کە برینی چەند کەسێکیان سەخت بوو یەکێک لەو کەسانەش شان کاکسی هاندەرەکەی رێدز بوو، ئەو هاندەرە لەو کاتەوە لە نەخۆشخانە لە ژێر چاودێدریدا بوو و ماوەیەکی زۆریش لە بەشی چاودێری چڕبوو و خۆشبەختانە دوای دوو ساڵ ئەو هاندەرەی یانە ئینگلیزیەکە باری تەندروستی جێگیر بوو و رەوانەی ماڵەوە کرا.

شان کاکس تەمەنی 52 ساڵە و لە گرژی و ئاڵۆزیەکەی لەگەڵ هاندەرانی رۆما بە سەختی بریندار بوو و بووە هۆی ئیفلیج بوونی و ئێستا لەسەر عارەبانەی تایبەت هاتووچۆ دەکات.