له ئه‌فغانستان یه‌كه‌م حاڵه‌تی مردنی تووشبووی كۆرۆنا تۆمار كرا
K24 – هه‌ولێر:
حكومه‌تی ئه‌فغانستان هه‌واڵی تۆماركردنی یه‌كه‌م حاڵه‌تی مردنی به كۆرۆنا له وڵاته‌كه‌ی راگه‌یاند.
به گوێره‌ی به‌یاننامه‌ی حكومه‌تی ئه‌و وڵاته، ئه‌و تووشبووه‌ی كۆرۆنا به‌ر له سێ رۆژ گیانی له‌ده‌ستداوه و دواتر له پشكنین ده‌ركه‌وتووه هه‌ڵگری كۆرۆنا بووه.
تووشبووه‌كه له ویلایه‌تی "به‌ڵخ" بووه و پێشتر نه‌زانراوه هه‌ڵگری كۆرۆنا بووه. ئه‌مڕۆ ئه‌نجامی پشكنینه‌كانی ده‌رچووه.
تا ئه‌مڕۆ 34 حاڵه‌تی تووشبوون به كۆرۆنای نوێ له ئه‌فغانستان تۆمار كراوون.