دانا‌غاز ئەنجامی پشكنینی كارمەندە بیانییەكانی ئاشكرا كرد
K24 - ھەولێر
كۆمپانیای دانا‌غاز، كرێسنت پترۆلیۆم رایگه‌یاند، ئه‌نجامی پشكنینی كارمه‌نده بیانییه‌كانی وێستگه‌ی كۆرمۆر ده‌ریخستووه، هیچ كه‌سێكیان هه‌ڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا نین.
له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا، كۆمپانیای دانه‌غاز، دوای كه‌ره‌نتین و پشكنین ده‌ركه‌وت، ئه‌و سێ كارمه‌نده بیانییه‌ی له وێستگەكە كارده‌كه‌ن، هه‌ڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا نین.
روونیشیكردووه‌ته‌وه، ئه‌و سێ كه‌سه له رۆژی 12ی ئادار له رێگه‌ی هێڵی ئاسمانی قه‌ته‌ر ئێروه‌یز، گه‌یشتنه سلێمانی و هه‌ر سه‌ر له ئێواره‌ی هه‌مان رۆژ چوونه ناو وێستگه‌كه، دواتر له لایه‌ن وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و وه‌زاره‌تی ناوخۆ داواكران، دوای ئه‌وه‌ی ده‌ركه‌وت یه‌كێك له سه‌رنشینه‌كانی ناو فڕۆكه‌كه هه‌ڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا بوو، هه‌ر له‌و كاته‌وه ئه‌و سێ كارمه‌نده بیانییه له شوێنێكی تایبه‌ت له ناو وێستگه‌كه جیاكراونه‌ته‌وه و پشكنینی به‌رده‌وامیان بۆ ئه‌نجام دراوه.