نیۆیۆرك.. كۆرۆنا بە خێرایی تەشەنە دەكات

ژمارەی تووشبووان لە 15 هەزار حاڵەت نزیك دەبێتەوە

K24- هەولێر:

ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ویلایەتی نیۆیۆركی ئەمەریكا بۆ نزیكەی 15 هەزار حاڵەت بەرز بووەتەوە، لەكاتێكدا بێل دی پلاسیۆ، سەرۆكی ئەو ویلایەتە جەخت دەكاتەوە، بەبێ هێزەكانی سوپا ناتوانین بەسەر ئەو ڤایرۆسەدا سەركەوین و تەنیا بە بەشداری سوپا دەتوانین بەسەر ئەو پەتایەدا زاڵ بین.

هاوكات ئەندریۆ كۆومو، حاكمی ویلایەتەكە لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا دووپاتیكردەوە، لە سنووری ویلایەتەكەیان ژمارەی تووشبووان گەیشتووەتە 25 هەزار و 665 حاڵەت، لەو ژمارەیەش 210 حاڵەتی مردن بەهۆی پەتاكە تۆماركراون.

كۆومو گوتی: لە كۆی تووشبووانی ویلایەتەكەیان 14 هەزار و 904 حاڵەت تەنیا لە سەنتەری شاری نیۆیۆرك تۆماركراون، كە تەنیا ئەمڕۆ زیاتر لە 2 هەزار 500 حاڵەتی نوێی تووشبوون لێی تۆماركراون، لەكاتێكدا 125 كەسیش لە ناوەندی ئەو شارە گیانیان لەدەستداوە.

H.B