تاران: رێگه به هیچ هێزێكی بیانی ناده‌ین بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا بێته ئێرانه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
به‌رپرسێكی كۆماری ئیسلامی ئێران، رایگه‌یاند، تاران رێگه نادات هیچ هێزێكی بیانی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا روو له ئێران بكه‌ن. ئه‌مه له كاتێكدایه ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له ئێران به كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه له دوو هه‌زار كه‌س نزیك ده‌بێته‌وه.
هاوكات رێكخراوی پزیشكانی بێ سنوور، رۆژی یه‌كشه‌ممه رایگه‌یاند، تیمێك به پێداویستی پزیشكییه‌وه ره‌وانه‌ی ئێران ده‌كات و چاوه‌ڕێی وه‌رگرتنی مۆڵه‌تی چوونه ناو ئێران له ده‌سه‌ڵاتدارانی تاران ده‌كه‌ن.
كۆماری ئیسلامی ئێران له دوای ئیتاڵیا، چین و ئیسپانیا یه‌كێكه له وڵاته زۆرترین زیانبه‌ركه‌وتووه‌كانی ڤایرۆسی كۆرۆنا و ته‌نیا له ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا 122 حاڵه‌تی مردن به كۆرۆنا له‌و وڵاته تۆمار كراوه و وه‌ك گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی كیانۆش جیهانپوور رایگه‌یاندووه، ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی مردن به كۆرۆنا گه‌یشتووه‌ته 1934 كه‌س.
جیهانپوور راشیگه‌یاندووه، ته‌نیا له یه‌ك رۆژدا 1762 كه‌سی دیكه تووشی كۆرۆنا بوونه و ژماره‌ی تووشبووان گه‌یشتووه‌ته 24 هه‌زار و 811 كه‌س.