حه‌وت كه‌سی دیكه له توركیا به كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستدا
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی توركیا هه‌واڵی گیانله‌ده‌ستدانی 7 كه‌سی دیكه‌ی به كۆرۆنا راگه‌یاند و ئاماری گیانله‌ده‌ستدان له‌و وڵاته بۆ 44 كه‌س به‌رز بوه‌وه.
وه‌زیری ته‌ندروستی توركیا، فه‌خره‌دین قۆجه رایگه‌یاند، یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ی گیانی له‌ده‌ستداوه نه‌خۆشی درێژخایه‌نی سییه‌كانی هه‌بووه و 6ه‌كه‌ی دیكه‌یان هاووڵاتی به‌ساڵاچوو بوون.
روونیشیكرده‌وه، سه‌ره‌ڕای هه‌ڵكشانی ئاماری گیانله‌ده‌ستدان به كۆرۆنا ده‌توانین و ده‌رفه‌ت ماوه بۆ ئه‌وه‌ی رێگری له بڵاوبوونه‌وه‌ی زیاتری په‌تاكه بگرین.