"كریستیانۆ 2 ئۆفه‌ری پێگه‌یشتووه و ده‌یه‌وێت له یوڤێنتۆس بڕوات"
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئه‌ستێره‌ی پورتوگالی دوو ئۆفه‌ری پێگه‌یشتووه و بیر له جێهێشتنی یانه‌ی یوڤێنتۆس ده‌كاته‌وه.
رۆژنامه‌ی Diario Golـی ئیسپانیا له راپۆرته هه‌واڵێكدا ئاشكرای كردووه ئاشكرای كردووه كه كریستیانۆ رۆناڵدۆ دوو ئۆفه‌ری پێگه‌یشتووه، یه‌كێكیان له یانه‌ی پاریس سانجێرمانه، ئیداره ئه‌و یانه‌یه ده‌یانه‌وێت بۆ وه‌رزی داهاتوو كریستیانۆ رۆناڵدۆ له ته‌نیشت كلیان مباپێ له هێڵی پێشه‌وه یاری بكات و ده‌ستبه‌رداری نێیمار دا سیلڤاش بن.
ئۆفه‌ری دووه‌م له لایه‌ن یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتده‌وه‌یه، به‌رپرسانی ئه‌و یانه‌یه ده‌یانه‌وێت دوای 11 ساڵ كریستیانۆ رۆناڵدۆ بگه‌ڕێننه‌وه ئۆڵد ترافۆرد.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، پێگه‌ی مێركاتۆی فره‌نسی نزیك له یانه‌ی پاریس سانجێرمان جه‌ختی له‌وه كردووه‌ته‌وه كه یانه‌ی پاریس سانجێرمان گواستنه‌وه‌ی كریستیانۆ رۆناڵدۆی كردووه‌ته بژارده‌ی یه‌كه‌می بازاری گواستنه‌وه‌ی یاریزانان.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، كریستیانۆ رۆناڵدۆ له‌گه‌ڵ خۆرخی مێندێزی به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی نایه‌وێت ئه‌م دوو ئۆفه‌ره ڕه‌ت بكاته‌وه و داوای لێكردووه و به‌دوادچوونی بۆ بكات.
كریستیانۆ رۆناڵدۆ دوای تێپه‌ڕكردنی 9 ساڵ له ریال مه‌درید له هاوینی 2018 به به‌های 100 ملیۆن یۆرۆ روویكرده یانه‌ی یوڤێنتۆس، له‌گه‌ڵ یانه‌ی خانمه‌پیره‌كه له كۆی 75 یاری له سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتییه‌كان 53 گۆڵ و 14 ئاسیستی كرد.