كۆرۆنا حكومه‌تێكی رووخاند
K24 – هه‌ولێر:
په‌رله‌مانی كۆسۆڤۆ، به زۆرینه‌ی ده‌نگ متمانه‌ی له سه‌رۆك وه‌زیران ئالبین كورتی سه‌نده‌وه و به‌وه تۆمه‌تباری كرد، كه رێكاری پێویستی بۆ رێگرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا نه‌گرتووه‌ته به‌ر.
دوێنێ له كۆی 120 په‌رله‌مانتار، 82یان به به‌ڵێ و 32یان به نه‌خێر ده‌نگیان بۆ له‌كارلادانی سه‌رۆكی حكومه‌ته‌كه‌یان دا و په‌رله‌مانتارێكیش بێده‌نگی هه‌ڵبژارد.
پێش ئه‌وه‌ی متمانه‌ی لێ وه‌ربگیرێته‌وه، سه‌رۆك وه‌زیران له وتارێكدا باسی له هه‌وڵه‌كانی خۆی بۆ رێگرتن له كۆرۆنا له ماوه‌ی 50 رۆژی رابردوودا كرد و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد، متمانه لێوه‌رگرتنه‌وه‌ی هه‌وڵێكه بۆ ئه‌وه‌ی وڵات بێ حكومه‌ت بمێنێته‌وه.
پێشتر سه‌رۆك وه‌زیران، وه‌زیری ناوخۆ ئاجیم ڤیلیۆی له كار دوور خستبووه‌وه چونكه ئه‌و وه‌زیره ره‌تیكردبوویه‌وه باری له ناكاوی رابگه‌یه‌نێت.