چیرۆكه غه‌مناكه‌كانی 2020... "ترێزی" په‌رستیار خۆی كوشت
K24 – مینیسۆتا - ئه‌مه‌ریكا:
كاتێك دانیللا ترێزی، له 20ی فێبریوه‌ری وه‌ك پیشه‌ی سێ ساڵی به به‌رده‌وامی ده‌چێته نه‌خۆشخانه له‌به‌شی چاودێری وردی نه‌خۆشخانه‌ی سان جیراردۆ له شاری مۆنزا له ناوچه‌ی لۆباردی- ئیتاڵیا، به هاوڕێكانی ده‌ڵێت: "ڤایرۆسێكی كوشنده له جیهاندا بڵاوبووه‌ته‌وه، ترسم هه‌یه رووبكاته ئیتاڵیا". به‌پێكه‌نیینه‌وه به هاوڕێكانی ده‌ڵێت: "من پشووی دوو هه‌فته وه‌رده‌گرم، ئاگاتان له نه‌خۆشه‌كان بێت".
ترێزی -34- ساڵ ده‌یه‌وێت پشووه دوو هه‌فته‌ییه‌كه‌ی له فلۆریدای ئه‌مریكا به‌سه‌ر به‌رێت. به‌ڵام كاتێك رۆژی 22 فێبریوه‌ری له هۆڵی نێو ئه‌پارتمانه‌كه‌یه‌وه له رێگه‌ی ته‌له‌ڤزیۆنی ناوخۆی لۆمباردی گوێبیستی دووه‌م حاڵه‌تی تووشبوو به ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌بێت له ئیتاڵیا ماته‌م دایده‌گرێت و بڕیار ده‌دات كه پشووه‌كه‌ی هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه.
هه‌ر ئه‌و به‌یانییه ته‌له‌فۆن بۆ ماریۆ ئابارۆن –ی به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی سان جیراردۆ ده‌كات كه پشووه‌كه‌ی هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه چونكه هه‌ست ده‌كات كۆرۆنا ڤایرۆس رویكردووه‌ته‌وه وڵاته‌كه‌ی.
ئابارۆن پێیده‌ڵێت: "خۆت نیگه‌ران مه‌كه و پشووی خۆت وه‌رگره، به‌ڵام ئه‌و سوور ده‌بێت له‌سه‌ر بڕیاره‌كه‌ی خۆیی و رۆژی 24ی فێبریوه‌ری كه ده‌كاته دووشه‌ممه ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر كاره‌كه‌یی و یه‌كه‌م تووشبوو به ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌گاته نه‌خۆشخانه‌كه".
ترێزی تا رۆژی 20 مارچ یه‌كێك ده‌بێت له‌و په‌رستیارانه‌ی كه له هێڵی پێشه‌وه‌ی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه له‌گه‌ڵ هاوڕێكانی كارده‌كات.
رۆژی 21ی مارچ ماندوو هیلاك و پله‌ی گه‌رمی له‌شی ده‌گاته 103 پله‌ی فه‌هره‌نهایتی، بۆیه ده‌ستبه‌جێ پشكنینی بۆ ده‌كه‌ن.
رۆزیا بالۆتی به‌ڕێوبه‌ری به‌شه‌كه‌ی پێیده‌ڵێت كه له‌ماڵه‌وه پشوویه‌كی دوو هه‌فته‌ی وه‌رگرێت و خۆی بخاته ژێر چاودێری ته‌ندروستی له‌ناو ئه‌پارتمانه‌كه‌ی خۆیدا.
به‌پێی قسه‌ی به‌ڕێوبه‌ری نه‌خۆشخانه‌كه ترێزی، له‌ماوه‌ی كاركردنیدا توانیویه‌تی 236 نه‌خۆش چاره‌سه‌ر بكات كه به ته‌نیا له ژێر چاودێری ئه‌ودا بوون.
رۆژی 22ی مارچ یه‌كێك له هاوڕێكانی له‌رێگه‌ی ته‌له‌فۆنه‌وه په‌یوه‌ندی پێوه ده‌كات، به‌ڵام بێ وه‌ڵام ده‌بێت بۆیه هه‌مان رۆژ ئه‌و هاوڕێیه‌تی سه‌ردانی ترێزی ده‌كات.
ده‌بینێت له‌ناو هۆڵه‌كه‌ی خۆیدا به فیشه‌كێك كۆتایی به ژیانی خۆی هێناوه و له دوای خۆشی له‌سه‌ر پارچه كاغه‌زێك نوسیویه‌تی بۆ ئه‌وه‌ی كه‌سی تر تووش نه‌كه‌م كۆتایم به‌ژیانی خۆم هێنا.
یه‌كێتی په‌رستیارانی نیشتمانی ئیتاڵیا له به‌یاننامه‌یه‌كدا رۆژی 24ی مارچ جه‌خت له‌مردنێكی كاره‌ساتباراوی نه‌خۆشخانه‌ی سان جیراردۆ ده‌كات. كه هه‌م خۆبه‌ختكار و هه‌م قوربانی كۆرۆنا ڤایرۆسه.