ئێران.. 144 كه‌سی دیكه‌ی تووشبووی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستدا

ژماره‌ی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا گه‌یشتووه‌ته‌ 32 هه‌زار و 332 كه‌س

K24 – هه‌ولێر:

له‌ ئێران 144 حاڵه‌تی نوێی گیان له‌ده‌ستدان و 2 هه‌زار و 929 حاڵه‌تی تووشبوو به‌ كۆرۆنا له‌ ماوه‌ی ته‌نیا 24 كاتژمێری رابردوودا تۆمار كران.

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئێران له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، ژماره‌ی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا گه‌یشتووه‌ته‌ 32 هه‌زار و 332 كه‌س و ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی گیانله‌ده‌ستدانیش بووه‌ته‌ 2 هه‌زار و 378 كه‌س.

روونیشیكردووه‌ته‌وه‌، له‌ كۆی تووشبووان 11 هه‌زار و 133 كه‌س چاكبوونه‌ته‌وه‌ و 2 هه‌زار و 893 كه‌سیش ره‌وشی ته‌ندروستیان سه‌قامگیر نییه‌ و مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانیان هه‌یه‌.