ڤایرۆسی كۆرۆنا دیارییه‌كی پێشكه‌شی زێدان كرد
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئیسپانیا، له راپۆرتێكدا شیكاری بۆ دۆخی ریال مه‌درید كردووه و به ناونیشانێك نووسیویه‌تی: ڤایرۆسی كۆرۆنا دیارییه‌كی پێشكه‌شی زینه‌دین زێدانی راهێنه‌ری ریال مه‌درید كرد.
رۆژنامه‌ی سپۆرتی ئیسپانیا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه پێش ئه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا بێت ریال مه‌درید له دۆخێكی خراپ دا بوو، له چامپیۆنزلیگ یاری چوونی به‌رامبه‌ر مانچێسته‌ر سیتی (1 ـ 2) دۆڕاند بوو، پێشه‌نگی لالیگاشی له‌ده‌ست دا بوو، به‌شێك له ئه‌ستێره‌كانیشی تووشی پێكان هاتبوون، جیا له‌وه‌ش له جامی شا ماڵئاوایی كرد بوو.
سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێت: هاتنی ڤایرۆسی كۆرۆنا و وه‌ستان و دواخرانی لالیگا و چامپیۆنزلیگ وه‌ك دیارییه‌كی به‌نرخ وا بوو بۆ زێدان، چونكه ریال مه‌درید له‌م وه‌رزه له لێواری ئه‌وه دابوو به ده‌ستبه‌تاڵی ماڵئاوایی له سه‌رجه‌م خوله‌كان بكات، به‌ڵام ئێستا زیزۆ كاتی هه‌یه تیپه‌كه‌ی رێكبخاته‌وه و سوود یاریزانه پێكراوه‌كانیش وه‌ربگرێت كه ئێستا له نێو كه‌ره‌نتینه و ماڵه‌كانیان ده‌ستیان به مه‌شقه‌كانیان كردووه‌ته‌وه.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، رۆژانه زینه‌دین زێدان چاودێری یاریزانه‌كان ده‌كات كه له ماڵه‌كانیان له مه‌شقه‌كانیان به‌رده‌وام بن و سیسته‌مێكی مه‌شق و راهێنانی له پێناو پارێزگاریكردن له توانای جه‌سته‌یی یاریزانه‌كان داناوه.