تره‌مپ دوو ویلایه‌تی دیكه‌ی ئه‌مه‌ریكای وه‌ك ناوچه‌ی كاره‌ساتبار ناساند
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، دۆناڵد تره‌مپ، دوو مه‌رسوومی دیكه‌ی ده‌ركرد و له رێگه‌یانه‌وه، رایگه‌یاند، هه‌ردوو ویلایه‌تی "كونیتیكت" و "ئوریگۆن" به هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا بوونه‌ته دوو ناوچه‌ی كاره‌ساتباری گه‌وره.
تره‌مپ له مه‌رسومه‌كانیدا بڕیاری داوه له بودجه‌ی فیدراڵی بڕێك هاوكاری ره‌وانه‌ی هه‌ردوو ویلایه‌ته‌كه بكات.
نید لامونت، فه‌رمانڕه‌وای ویلایه‌تی "كونیتیكت" له رێگه‌ی تویته‌ره‌وه بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئه‌و راگه‌یه‌ندراوه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا رێگه خۆش ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی هاوكاری و كۆمه‌كی زیاتری حكومه‌تی فیدراڵی بگاته ویلایه‌ته‌كه و ئه‌و هه‌نگاوه‌شی به پێویست له قه‌ڵه‌مدا له پێناو پارێزگاری ته‌ندروستی هاووڵاتیان.
تا ئێستا ژماره‌ی ئه‌و ویلایه‌تانه‌ی ئه‌مه‌ریكا، كه "تره‌مپ" به ناوچه‌ی كاره‌ساتبار ناوی بردوون گه‌یشتووه‌ته (15) ویلایه‌ت.
به گوێره‌ی ئاماری زانكۆی "جۆنز هۆبكینز"، ژماره‌ی تووشبووانی كۆرۆنا له ئه‌مه‌ریكا گه‌یشتووه‌ته (124) هه‌زار كه‌س. له‌و ژماره‌یه‌ش (2) هه‌زار و (200) كه‌سیان گیانیان له‌ده‌ستداوه.