ئیتاڵیا.. 727 كەسی دیكە بەهۆی كۆرۆنا گیانیان لەدەستدا

ژمارەی مردووان 13 هەزاری تێپەڕاند

K24- هەولێر:

دەسەڵاتدارانی ئیتاڵیا رایانگەیاند، لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا 727 كەسی دیكە بەهۆی كۆرۆنا لە وڵاتەكەیان گیانیان لەدەستداوە، بەمەش كۆی ژمارەی مردووان بەهۆی ئەو پەتایە بۆ 13 هەزار و 155 كەس بەرز بووەوە.

ئەنجیلۆ بۆریلی، بەڕێوەبەری نووسینگەی پاراستنی مەدەنی لە ئیتاڵیا رایگەیاند، لە ماوەی شەو و رۆژێكدا 4 هەزار و 782 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە وڵاتەكەیان تۆماركراون، بەمەش ژمارەی تووشبووان لە 105 هەزار و 792 حاڵەتەوە بۆ 110 هەزار و 574 حاڵەت بەرز بووەوە.

وەك ئاماژەی پێدا، تا ئێستا 16 هەزار و 847 كەس بە تەواوی لە پەتاكە چاك بوونەتەوە.

H.B