لە بارەی تووشبووێكی سەیدسادق روونكردنەوە دەدرێت

لە ئێران گەڕاوەتەوە

K24 - سلێمانی

قایمقامی سەیدسادق ئاشكرای دەكات، كەسێكی دانیشتووی قەزاكە تووشی كۆرۆنا بووە، بەڵام لەكاتی گەڕانەوەی لە ئێران كەرەنتینە كراوە.

دیار رەفیق، قایمقامی قەزای سەیدسادق لە راگەیەندراوێكدا، وەڵامی پرسیاری ھاووڵاتییانی قەزاكە لە بارەی تووشبوونی كەسێك بە ڤایرۆسی كۆرۆنا دەداتەوە و دەڵێت "حاڵەتێكی تووشبوو بە ڤایرۆس لە سەیدسادق تۆمار كراوە و پێویست ناكات ھیچ كەس تووشی دڵەڕاوكێ ببێت، ئەو ھاووڵاتییە لە وڵاتی ئێران گەڕاوەتەوە، نەهاتووەتەوە ناو سەیدسادق،  لە باشماخەوە ماوەی 19 رۆژ کەرەنتینە کراوە، بۆیە ئاگادارتان دەکەینەوە، تەنها پابەندی رێنماییەکان بن".

بەگوێرەی دوایین ئاماری وەزارەتی تەندروستی، تائێستا 188 كەس لە ھەرێمی كوردستان تووشی كۆرۆنا بوونە، لە نێویاندا 61 كەس چارەسەر كراون و 2 حاڵەتی مردنیش ھەیە.