"یوڤێنتۆس ڤایرۆسی كۆرۆنای له فره‌نسا بڵاوكردووه‌ته‌وه"
لیۆن و یوڤێنتۆس له چامپیۆنزلیگ هۆكارێك بووه بۆ بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له وڵاتی فره‌نسا و شاری لیۆن.
رۆژنامه‌ی لێ پۆینتنی فه‌ڕه‌نسی له‌سه‌ر زاری یه‌كێك له پزیشكه فه‌ره‌نسیه‌كان بڵاویكردۆته‌وه له یارییه‌كه‌ی لیۆنی فه‌ره‌نسی و یوڤێنتۆسی ئیتاڵیا كه له 26ـی شووباتی رابردوو به‌ڕێوه‌چوو نزیكه‌ی 3 هه‌زار هانده‌ری یوڤێنتۆس ئاماده‌بوونه و هۆكارێك بووه بۆ ئه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه بگوازرێته‌وه فه‌ره‌نسا و شاری لیۆن.
پزیشكه فه‌ره‌نسیه‌كه له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه له پێگه‌ی پزیشكانی فه‌ره‌نسی روونیكردۆته‌وه نه‌ده‌بوو ئه‌وكات رێگه به هانده‌رانی یانه ئیتاڵیه‌كه بدرێت له یارییه‌كه ئاماده‌بن، كه ئه‌و وڵاته سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووه له سه‌رتاسه‌ری ئه‌ورووپا.