932 کەس لە ئیسپانیا بەهۆی کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا

932 کەس لە ئیسپانیا بەهۆی کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا

K24 – هه‌ولێر:

لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوو، 932 کەس لە ئیسپانیا بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.

ئەمەش دووەم رۆژە لەسەر یەک لە ئیسپانیا، زیاد لە 900 کەس لە یەک رۆژدا بەهۆی ڤایرۆسەکە گیان لەدەست دەدەن.

نزیکەی 11 هەزار کەس لە ئیسپانیا بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە و بە بوونی 117 هەزار و 710 حاڵەتیش، ئیسپانیا پێش ئیتاڵیا کەوتووە و پلەی دووەمی ئەو وڵاتانەی گرتووە کە زۆرترین حاڵەتی ڤایرۆسی کۆرۆنایان هەیە.

AFP